AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١ ١٦:١١

بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی یەکگرتوویی تاران:

هەموو وڵاتانی ئیسلامی جیهان دەبێ پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل بپچڕن

هەموو وڵاتانی ئیسلامی جیهان دەبێ پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل بپچڕن

لە بەیاننامەی کۆتایی سی و هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامیدا، داوای پچڕانی تەواوەتی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتانی ئیسلامی و ڕژیمی زایۆنیستی کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سی و هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ئەم کۆنفرانسە لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە جیهانی ئیسلامی بە هۆی تاوانە دڕندانەکانێ ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی پڕە لە خەم و پەژارە.

تیرۆری بەربڵاوی سەرکردە و فەرماندەکانی بەرخۆدان و کۆمەڵکوژی دڕندانەی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە لایەک و پشتیوانی یەکلاکەرەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ تاوانەکانی ئەم ڕژیمە، هاوکاریی وڵاتان و ئوممەتی ئیسلامی بۆ بەدیهێنانی بەها و ئامانجە هاوبەشەکان، زیاتر لە جاران، پێویستە.

ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی بە پشتیوانی چەوسێنەریی جیهانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، دوو بەرنامەی بنەڕەتی پەیڕەو دەکات:

یەکەم: داگیرکردنی هەموو نیستمان و خاکی فەلەستینییەکان بە کوشتنی خەڵکی بێتاوان، لەوانەش منداڵان، ژن و بەساڵاچووان، هەروەها گەمارۆدان و ڕێگریکردن لە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان، بڕینی ئاو و کارەبا، و پێداویستییە سەرەتاییەکان؛ و ئاوارەکردنی نزیکەی ٢ ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی.

دووەم: شەرعیەتدان بە ناسنامەی ساختەی خۆی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی.

هیوادارین وڵاتانی ئیسلامی بتوانن لە ڕێگەی هاوکاری و یەکدەنگیەوە پێش بە بەدیهێنانی ئامانجە خراپەکانی دوژمنانی ئیسلام بگرن.

زانایانی بەشدار لەم کۆنفرانسە جەخت دەکەنەوە کە تەنیا ڕێگای ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی، یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام و ڕێوشوێنی کردەیی و یەکگرتووە لە بەرامبەر ئەم ڕژیمە تاوانبارە. هاوپەیمانی لەگەڵ ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی هەرگیز سوودی بۆ جیهانی ئیسلام نابێت، چونکە ئەم ڕژێمە پابەند نییە بە هیچ پەیمانێکەوە و هەمیشە بەدوای وێرانکاری و تیرۆر و ململانێ لە جیهانی ئیسلامیدا دەگەڕێت و ئێستا ئەم ڕژێمە لە لاوازترین ئاستیدایە.

News ID 51823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha